شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێم بی سی، باس له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی، دانوستانی حزبه كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ده‌كات.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند، "ساڵی 1969 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار سه‌دام حسێنم بینی، کەسایەتییه‌كی بەئەدەب و راشکاو بوو، بەڵام دواتر و له‌ساڵی 1991 کە بینیمەوە کەسایەتیه‌كه‌ی زۆرگۆڕا بوو".
بارزانی باس له‌هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسێنه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئەو کەسەی کە هەوڵیدا تیرۆرم بکات پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی بەعس هەبوو، بەڵام لە ساتی پێش تیرۆرکردنمدا ئه‌و كه‌سه ویژدانی جوڵا".
باس له‌وه‌شده‌كات، ده‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك بارزانی ده‌ڵێ "كارێكی هه‌ڵه‌بوو كه نه‌كرا".
سه‌رۆكی پارتی له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و زیاتر به ژیانی شاخ ئاسووده بووه وه‌ك له ژیانی شار ده‌شڵێت "ده‌نگی تفه‌نگ له‌لای من هاوشێوه‌ی مۆسیقایه".
له‌باره‌ی مردنی مسته‌فا بارزانی باوكیه‌وه بارزانی كوڕ ده‌ڵێت "بەمردنی باوکم دۆزی میلله‌تی کورد نەمرد، بەڵام مردنەکەی زۆر کاریگەر بوو لەسەر من و ئیدریسی برام، به‌ر له مردنه‌كه‌ی وتی تۆ و ئیدریس دەبێت دوو گیان بن لە یەک جەستەدا و خزمەتکاری وڵاتەکەتان بن و سەر بۆ کەس نەوی نەکەن".
ڕ . ج