لە هەولێر ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركرا

کوردستان

05/04/2020‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەولێر، ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراواندا، 18 تووشبووی نوێ COVID-19  لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، كە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن.

هەروەها رایگەیاندووە، هەموویان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەی ماتەمینی گەڕەكی كارێزان-ن و دانیشتووی چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێرن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەكەی گەڕەكی كارێزان بووە 32 تووشبوو.