تەندروستى هەولێر چاکبوونەوەى دوو تووشبووى ترى کۆرۆناى لەو شارە راگەیاند

کوردستان

05/04/2020‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر چاکبوونەوەى دوو  تووشبووى ترى کۆرۆناى لەو شارە راگەیاند.

دەقى راگەیەنراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر

پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە. کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ۱۹ کەس. سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە. زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ٥ی نیسانی ۲٠۲٠