كەرەنتینەی هەورامان لەهەڵەبجە داخرا

کوردستان

06/04/2020‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا 48 كەرەنتینەكراوی نەخۆشخانەی هەورامان ڕەوانەی ماڵەوە كران و كەرەنتینەكەش داخرا.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە لەمشەوەوە كەرەنتینەی هەورامان تایبەت بەكەرەنتینەكراوان دادەخەین، ئەویش پاش ئەوەی لەلایەن تاقیگەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە ئەوەمان پێ ڕاگەیاندرا، سەرجەم  پشكنینی 48 كەسی ناو كەرەنتینەكە نێگەتیڤ دەرچوون.

 وتیشی: دەستخۆشی لە ستافی تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ و كەرەنتینەكراوان دەكەین، كە لەبەر هەندێك هەلومەرج هەندێك لەكەرەنتینەكراوەكانمان بەتایبەت بۆ ماوەی25 ڕۆژ  بەناچاری هێشتەوە.

ئازاد مستەفا هەروەها وتی: ئێمە ئێستا ئامێری پشكنینمان لەسەر بودجەی پارێزگاكە بۆ پشكنینی نەخۆشانی كۆرۆنا بۆ پارێزگاكە كڕیوە و لە ئێستادا چوار تیمی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكە ڕاهێنان لەشێوازی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنایان پێدەكرێت، تا گوشاری پشكنینەكان لە تاقیگەی ناوەندی سلێمانی كەمبكەینەوە و خۆمان چیدی ناوەندێكی پشكنینمان هەبێت.

لەبارەی چارەنووسی كەرەنتینەی هەورامانیشەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، كەرەنتینەیە پاش رشاندنی دەرمان  وەك نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا وەك پلانی B چیتر بەكاری دەهێنین و نەخۆشانی ڤایرۆسەكەی پێ تیمار و چارەسەر دەكەین.


بەپەلە