شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، 2 لەوان لە قەزای سۆران و 3 لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك، ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان، زیلان سیتی).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌شڵێت "زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن، دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە".
ڕ . ج