شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی كوردیی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داواده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم هه‌بێت.
ئه‌و ژماره پارته سیاسییه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن " بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوێری هێرشكردنه سه‌ر كوردی داوه‌ته توركیا، بۆیه ئێمه ئه‌وه قبوڵناكه‌ین".
پارته سیاسییه‌كان داواده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت هه‌ڵوێستی خۆیان له‌وڕووه‌وه نیشانبده‌ن.
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی زینی وه‌رتێ ئه‌و پارته سیاسییانه پێیانوایه هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌نێوان هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ته‌نیا خزمه‌ت به‌توركیا ده‌كات، هاوكات هێرشی سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور به هێرشكردنه سه‌ر ته‌واوی كورد ناوده‌برێت.
ڕ . ج