شەش توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی چاكبوونەوە

کوردستان

18/04/2020‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەش توشبووی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی  چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوەكرانەوە. 

د. سەباح هەورامی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەش  تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی گشتی چاکبوەوە  لە شاری سلێمانی گەیشتە ۱۱٦ کەس.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ لەهەولێر شەش توشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كران هاوكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش لەراگەیەندراوێكدا باسی لەوەكرد كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لەئەنجامی پشكنین بۆ زیاتر لەهەزار كەس هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارنەكراوە.