لە رۆژى سێ شەممەوە قەدەغەى هاتووچۆ لە کەرکوک هەڵدەگیرێت

کوردستان

20/04/2020‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژوورى ئۆپەراسیۆنی رووبەرووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەرکوک ژمارەیەک بڕیارو رێنمایی نوێی دەکردو بڕیاریدا لە سبەی سێ شەممەوە قەدەغەى هاتووچۆ لە کەرکوک هەڵدەگیرێت.

 بەپێی بریارەکان لە رۆژى یەک شەممەی هەفتەى داهاتووەوە کردنەوەى دەوامى فەرمانگەکانى حکومەت لە کەرکوک بە رێژەى لە ٢٥% دەست پێ بکات.

هەروەها بڕیاریش دراوە کە قەدەغەى هاتووچۆ لە ٦ى ئێوارەوە بۆ ٦ى بەیانى بەردەوام بێت و رێگە بە هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان نەدرێت.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە....