شارپرێس:
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند "به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه پشكی هه‌رێم بنێرێت".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ڕابگرێت، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه، به‌ڵام ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند، "به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه پشكی هه‌رێم بنێرێت".
وتیشی، "له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا، بۆ خه‌رجكردنی مووچه گه‌یشتوونه‌ته میكانیزم و سیغه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یادداشتێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ئێستاش یادداشته‌كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌رفكردنی بدات".
باسی له‌وه‌شكرد، تەنھا لەسەر مووچە قسەیان نەكردوه، بەڵكو لەبارەی غاز و كارەبا گفتوگۆیان كرد و رێككەوتن".
ڕ . ج