شارپرێس:
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌كردنی موچه‌كانیان بێهه‌ڵوێست نابن.
ژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، موچەی پزیشكه‌كان مافی خۆیانە و لێی بێدەنگ نابن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
به‌وته‌ی ژین عوسمان، حکومەتى هەرێم وەڵامی بۆ داواکارییەکانیان نەبووه، بۆیە بڕیاریاندا دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانى تەندروستی ڕابگرن، جگە لەناوەندە هەستیارەکانی فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، تاکو حکومەتى هەرێم وەڵامی داواکانیان نەداتەوە لەبایکۆتکردن بەردەوامدەبن و هەڵوێستى دیکەیان دەبێت.
هه‌روه‌ها له‌داواكاری کارمەندانی تەندروستی ئه‌وه‌هاتووه، خزمەتى ئەمساڵیان بە دوو ساڵ هەژماربکرێت، هاوكات زەوییان پێبدرێت و ئەو پاداشتەى عیراق بۆ تەندروستکارانی داناوە بدرێت بەتەندروستکارانی هەرێمیش، خۆبەخشەکان دابمەزرێنرێن.
ڕ . ج