شارپرێس:
وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە سە‌ردانی بە‌غدا دە‌كە‌ن.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە، وتی: ئامانجی سە‌ردانە‌كە، درێژە پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە كە وە‌فدی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە بۆ كێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدایە.
به‌بڕیاری ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناردنی پشكی هه‌رێم له‌به‌غداوه ڕاگیرا، به‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 50 ڕۆژه نه‌یتوانیوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات.
له‌دواین سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، شانده‌كه ئاماده‌یی نیشانداوه سه‌رده‌م مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.