په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی هۆكاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

عیراق

30/04/2020‌ 1788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت " تاكو ئێستا عادل عەبدولمەهدی هیوایەكی هەبوو كە لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە بۆیە بەردەوام بوو لە ناردنی بوودجەی كوردستان، ئەگەرنا بڕیاری دابوو لە سەرەتای ساڵەوە بیبڕێت".

ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "نابێت كورد پشت شه‌خسی سەرۆك وەزیران ببەستێت، بەڵكو پێویستە چارەسەری ستراتیجی بدۆزێتەوە، جەختیش دەكاتەوە، عادل عەبدولمەهدی كە زانی كابینەكەی تەواو دەبێت و هیوای بەردەوامی نەما، ئیتر كاتی بڕینی بودجەی كوردستانی دەست پێكرد".

ئەردەلان نورەدین ده‌شڵێت "تاكو ئێستا عادل عەبدولمەهدی هیوایەكی هەبوو كە لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە بۆیە بەردەوام بوو لە ناردنی بوودجەی كوردستان، ئەگەرنا بڕیاری دابوو لە سەرەتای ساڵەوە بیبڕێت".

به‌ بۆچوونی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی "عادل عه‌بدولمه‌هدی كە زانی كابینەكەی تەواو و هیوای بەردەوامی نەما، بە تایبەت كە لایەنە كوردییەكان پشتگیریان بۆ كازمی دەربڕی، ئیتر كاتی بڕینی بوودجەی كوردستان دەستی پێكرد، ئەگەرنا جیاوازی مانگی شوبات و ئادار لەگەڵ نیسان و ئایار چیە".

باس له‌وه‌شدەكات، كورد تا پشت بە كەسی سەرۆك وەزیرانەكان ببەستێت هەر ئاوا دەبێت، پێویستە بە دوای چارەسەری ستراتیجی بگەڕێت نەك كاتی و مانگ مانگ مووچە دێت یان نا.

ڕ . ج