پارتی: گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران هەمیشە بەرز دەنرخێنین

کوردستان

01/05/2020‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا له‌ رۆژی كرێكاراندا رایگه‌یاند، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین. 

له‌ په‌یامێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌كردووه‌: "بەبۆنەی هاتنەوەی(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین".

ده‌شڵێت: ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و  تەندروست و ئاسوودە بن.

مەكتەبی سیاسی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "بەو بۆنەیەوە وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین".