شاسوار عه‌بدولواحید: نەوەی نوێ چارەسەری کێشەی موچەی هاوڵاتیان‌و دۆخی ئابوری دەخاتەڕو

کوردستان

01/05/2020‌ 1790 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "نەوەی نوێ چارەسەری کێشەی موچەی هاوڵاتیان‌و دۆخی ئابوری دەخاتەڕو، ئەمە دوادەرفەتە بۆ چارەسەری دۆخی هاوڵاتیان‌و موچەخۆران".

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەیەک بۆ چارەسەركردنی کێشەی موچەی هاوڵاتیان‌و دۆخی ئابوری هەرێمی‌ كوردستان  دەخاتەڕو، شاسوار عه‌بدولواحیدیش ده‌ڵێت، "ئەمە دوادەرفەتە، لەدوای ئەوە هەرچی ڕوبدات ئەوا دەسەڵات بەرپرسە".

سه‌رۆكی‌ جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "ئێمەش لەگەڵ هاوڵاتیاندا بێدەنگ نابین‌و لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات."

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد كه‌ سبەینێ شه‌ممه‌ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جوڵانەوەكه‌ پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ دەرچونی هەرێم لەم دۆخەو پێدانی موچەی فەرمانبەران‌و چارەسەرکردنی دۆخی ئابوری دەخاتەڕو.

ڕ . ج