مەراسیمی یادی ئەنفال و کیمیابارانی سنوری قەڵاسێوکەو بناری خاڵخاڵان بەڕێوەناچێت

کوردستان

02/05/2020‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ئاغجەلەر رایگه‌یاند بەمەبەستی خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناو پابەند بوون بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەمساڵ مەراسیمی یادی ئەنفال و کیمیابارانی سنوری قەڵاسێوکەو بناری خاڵخاڵان لە ناحیەی ئاغجەلەر بەڕێوەناچێت

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ئاغجەلەر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "دوای کۆبونەومان لەگەڵ قائیمقامی چەمچەماڵ و راوێژکردن بە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراونی چەمچەماڵ بڕیاردرا ئەمساڵ مەراسیمی ساڵیادی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بەڕێوەنەچێت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەوەش لە پێناو پاراستنی تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و  ئەنفالکراوان و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان ، وە بڕیاریشدرا دوای تێپەڕینی ئەم بارودۆخە و لەکاتی هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان مەراسیمی شایستە بەڕێوەبچێت.