پارتی وروژاندنی پرسی لامەركەزی لەلایەن یەكێتییەوە وەك كارتێكی فشار دەبینێت

کوردستان

03/05/2020‌ 2455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی بەرپرس‌و ئاگاداری پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی ئەو حیزبەی لەسەر پرسی لامەركەزی پارێزگاكان ئاشكراكرد، كە ماوەیەكە لەلایەن یەكێتی نیشتمانی وروژێنراوە.

سەرچاوەكەی پارتی، كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت بۆ شارپرێس وتی: سەركردایەتی پارتی ئەو پرسەو وروژاندنی لەم كاتەدا لەلایەن یەكێتی وەك كارتێكی فشار دەبینێت.

سەرچاوەكە وتیشی: بەهۆی ئەوەی پارتی ئەو پرسە وەك كارتێكی فشار دەبینێت، بۆیە تائێستا بێدەنگی لەبارەوە هەڵبژاردووەو بەنیازیش نییە لەو بارەوە هیچ لێدوانێكی فەرمی لەو بارەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە یەكێتی داوا دەكات سیستەمی لامەركەزی ئیداری پەیڕەو بكرێت‌و لەدواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش جەختكراوەتەوە، كە دەبێت بەپێی رێككەوتنی سیاسی پارتی‌و یەكێتی بۆ بەشداری لەحكومەت سیستەمی لامەركەزی جێبەجێبكرێت.

لەبارەی ئەوەی یەكێتی بۆ دەیەوێت پرسی لامەركەزی وەك كارتی فشار بەكاربهێنێت، سەرچاوەكەی پارتی وتی: لەئێستادا كێشە لەنێوان هەردوولا هەیەو ئەو پرسەش بەشێكە لەو كێشانەو یەكێتی دەیەوێت وەك كارتێك بەرانبەر پارتی بەكاری بهێنێت.

هـ ـ ح