گۆڕان بۆ وەرگرتنی پشكەكانی لەكابینەی نۆیەم لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە

کوردستان

11/05/2020‌ 1895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكرات كۆبوونەوە دەكات، كۆبوونەوەكەش چەند ئامانجێكی هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكەی گۆڕان‌و پارتی، كە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامدەدرێت، بۆ داواكردنی پشكەكانی گۆڕانە لەكابینەی نۆیەم.

گۆڕان بەپێی رێككەوتنی بەشداریكردنی لەحكومەت لەگەڵ پارتی، چەند پۆستێك لەكابینەی نۆیەم وەردەگرێت، كە تائێستا بەشێك لەو پۆستانەی وەرنەگرتووەو گۆڕان دەیەوێت پۆستەكانی وەربگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكە، گۆڕان لەو كۆبوونەوەیە گلەیی‌و گازندەكانیشی لەبارەی جێبەجێنەكردنی یاسای چاكسازی دەخاتە بەردەم شاندەكەی پارتی‌و داواش دەكات پەلەبكرێت لەجێبەجێكردنی یاساكە.

هـ ـ ح