هەپەگە کوشتنى چوار سەربازى تورکیای راگەیاند

کوردستان

12/05/2020‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ژمارەیەک سەربازى تورکیا کوژراون.


هەپەگە بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانیان لە ناوچەی هۆزاتی دەرسیم لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ئەقرەبی سوپاى تورکیا لە سەر رێگای قەڕەقۆلی ئوموتکایا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکان ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش برینداکران. یەکینەکانمان بێ زیان و بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.


لە شەوی ١١ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گۆڕەپانی سنونێی هەرێمی خواکورک و ناوچەی تەپە سۆری هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوت."
س.هـ

بەپەلە