شارپرێس:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆربەی حزب و قەرارەکانی کوردستان لە شێواز و ئه‌نجامی هەڵبژاردنی (٢٠١٨)ی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێ بە گومان و نیگەرانن".
ئارێزعه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌نوسینێكدا ڕایگه‌یاند، "زۆربەی حزب و قەرارەکانی کوردستان لە شێواز و یٔەنجامی هەڵبژاردنی (٢٠١٨)ی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێ بە گومان و نیگەرانن، ئەمە لە لایەک، لە لایه‌کی دیکەش هەلومەرجە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستان لە دۆخێکی نالەباردان و بە ئاراستەیەکی نادیاریش دەچن".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت "بۆیە هەڵبژاردنەوەی پێشوەختەی پەرلەمانی کوردستان کارێکی گونجاوە. بێگومان تا هەڵبژاردنەکان پتر و بێگەردتربن پرۆسێسی سیاسی و دیموکرسیش پتر بۆ پێشەوە دەچێ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باس له‌وه‌شده‌كات "کاتی ئەوە هاتووە هەنگاو بەئاراستەی هەڵبژاردنی پێش وەختە بنێین".
ڕ . ج