شارپرێس:
به‌گوێره‌ی ئامارێكی فه‌رمی، به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم، كه‌رتی گه‌شتیاریی زیانی ئابووریی به‌رچاوی به‌ركه‌وتووه.
ئاماره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه به شارپرێس ڕاگه‌یه‌ندرا، كه له پارێزگای هه‌ولێر و سه‌ریرانگه و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی ڕێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا 10 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
ساڵانه وه‌رزی به‌هار وه‌رزی زێڕینی هه‌رێمی كوردستانه بۆ سه‌ردانی گه‌شتیاران له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ دۆخه‌كه بۆ سێكته‌ری گه‌شتیاریی جیاوازتر بوو.
شارپرێس زانیویه‌تی به‌هۆی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س زیانی ماددی به‌ركه‌وتووه به‌هۆی بێكاربوونیان.
ڕ . ج