پارتی رەتیدەكاتەوە دڵشاد بارزانی كاندیدی بێت بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

کوردستان

13/05/2020‌ 1460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن (دڵشاد بارزانی) بۆ پۆستێك لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كاندیدە.

مەحمود محەمەد لەراگەیەنراوێك دەڵێت: سەبارەت بە پشك و بەركەوتەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كابینەی نوێی حكومەتی عێڕاقی فیدراڵ، گوایە (دڵشاد بارزانی) كاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی كابینەی تازەی حكومەتی عێڕاقی فیدراڵ ئێمە ئەو ھەواڵە رەتدەكەینەوە و رایدەگەیەنین بەھیچ شێوەیەك راستی تێدانییە.

وتەبێژی پارتی دەشڵێت: وەك چەندین جاریش دووپاتمان كردووەتەوە پێویستە دەزگاكانی مێدیا پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پارتی دیموكرات دیاری كراوەو تائێستاش دەنگۆ هەیە، پارتی سووربێت لەسەر دانانی فوئاد حوسێن وەزیری پێشووی دارایی بۆ ئەو پۆستە.

هـ ـ ح