دووكەسی دیكە لەهەولێر توشی كۆرۆنا بوون

کوردستان

26/05/2020‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردە)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.

وەزارەتی تەندروستی

26  ئایار 2020