كتێبێك لە بارەی کارو بەرهەمەکانی نووسەری ناوداری میسری نەجیب مەحفوز چاپکرا

کوردستان

26/05/2020‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

لەلایەن نوسەرێكی كوردەوە  كتێبێك لەبارەی نوسەری ناوداری میسری  نەجیب مەحفوز چاپكرا. 

کتێبەكە ناوی  " نەجیب مەحفوز، نووسەرێک  لە نێوان رۆژهەڵات  و رۆژئاوادا"  لە نووسینی نووسەر و وەرگێر " ئەردەڵان عەبدوڵڵا" یە، كەلەلایەن ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپکراوە.

لەم کتێبەدا نووسەر باسی ژیان و شێوازی نووسین و فکری نەجیب مەحفوزی کردووە. 
هەروەها کاریگەرییەکانی " دایکی، قاهیرە، میسر، فکری چەپ، ئیخوان موسلمین، حزبی وەفد، رژێمی پاشایەتی و سەربازی" بەسەرییەوە خستۆتەڕوو. جگە لەوەش خوێندنەوەو رانان بۆ 12 رۆمانی نەجیب مەحفوز کردووە لە ناویشیاندا رۆمانە ناودارەکانی " اولاد حارتنا، سکریە ، بین القصرین، قصر الشوق" .

نەجیب مەحفوز لە ساڵی 1911 لە قاهیرە لەدایک بووەو لە ساڵی 2006 کۆچی دوایی کردووە ئەو  یەکەمین نووسەری عەرەب و رۆژهەڵاتی بوو کە ساڵی 1988 خەڵاتی نۆبڵی  بۆ ئەدەب وەرگرت.