مه‌لا به‌ختیار: بەڵێ بۆ لامەرکەزیی دەسەڵاتی دارایی و ئیداریی

کوردستان

26/05/2020‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بەپێی زانیاریەکانم هەوڵی باش هەیە لە هەردوولاوە کە یەکێتی و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە، ئەگەریش پێویست بکات ئەوا من ئامادەی دەستپێشخەریم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان".

مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز-ی وتووه‌ " بەڵێ بۆ لامەرکەزیی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکان، بەڵام پێویستە ئەمە نەکرێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی".

مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت، هه‌ر لایه‌نێك دوو لامه‌ركه‌زیی بۆ سه‌پاندنی دوو ئیداره‌یی به‌كاربهێنێت، گەورەترین هەڵەی ستراتیژی دەکات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی وتویه‌تی "بەپێی زانیاریەکانم هەوڵی باش هەیە لە هەردوولاوە کە یەکێتی و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە، ئەگەریش پێویست بکات ئەوا من ئامادەی دەستپێشخەریم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان".

ڕ . ج