حکومەتى هەرێم بڕیاریدا مووچەى پلە باڵاکان و تایبتەکان کەم بکاتەوە

کوردستان

03/06/2020‌ 1783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژتى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەى پلە باڵاکان کەم دەکرێنەوە.

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتى عێراق و گفتوگۆکان لەسەر پرسەکان دەست پێ دەکەنەوە، لەچەند رۆژى داهاتوو شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات، سەردانەکەش پەیوەستە بەو ئامادەکاریانەى دەکرێن لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئامادەکردنى راپۆرتی وردەکارییەکان.

وتەبێژى حکومەتى هەرێم، جەختیکردەوە، چاکسازییەکان بەردەوام دەبن و چاکسازییەکانیش بۆ رێکخستنەوەو پێداچوونەوەیە بە مووچە نەک کەمکردنەوەى، رونیشیکردەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دەستکاریکردنى مووچەى پلە باڵاکان و تایبەتەکان.

باسى لەوەشکرد، حکومەت لە داهاتوو قەرزەکانى وەردەگرێتەوە کە لەلاى خەڵک و سەرمایەدارو وەبەرهێنەکانە ئەوەش بەپێی یاساو رێساکان دەبێت.

سەبارەت بە موچەش ناوبراو باسى لەوەشکرد، حکومەت ئەوەى بێتە بەر دەستى لە داهاتى ناوخۆو نەوت بۆ مووچە دەبێت، بەڵام داهاتى حکومەت لە ٨٠% کەمیکردوە، هەروەها گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ رەوانەکردنى پارەى فەرمانبەران، دەشڵێت، پێداچوونەوە بە باج و موچەکان دەکرێت و مووچەى پلە باڵاکان و تایبەتەکانیش کەم دەکرێنەوە.

وتەبێژی حکومەت روونیکردەوە، پێویستە خەڵک بزانن کە لە رابردوودا داهاتى هەرێم لە نەوت بووەو ئێستاش دەبینن کە نرخى نەوت زۆر دابەزیوە ئەوەش کاریگەرى لەسەر داهاتى هەرێم کردوە.