شارپرێس:
کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو تانک و چەکانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق کە لەساڵی ٢٠١٤دا کەوتە دەست پێشمەرگە.
كه‌ریم علێوی ده‌شڵێت "ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و تانك و ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ساڵی 2014و له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، كه‌وته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌رێم وه‌ك ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه كردوه، نه‌ك چه‌كی ده‌وڵه‌ت.
ئەو پەلەمانتارە هۆشداریشدەدات لەوەی، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆدەکەنەوە بۆ ناچارکردنی هەرێم کە ئەو چەک و تانکانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق یاخود پارەکەیان بدات.
ڕ . ج