لە50%ى مووچەی پەرلەمانتارانى خولی ئێستاو خولەکانى رابردوو كەمدەكرێتەوە

کوردستان

07/06/2020‌ 1691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی ناوی لیستی پلە باڵاکان و ئەوانەن کە بە نایاسایی موچە وەردەگرن، بەشێوەیەک لەگەڵ کەوتنە بواری جێبەجێکردنی یاساکەوە (50%)ی موچەی 400 پەرلەمانتار کەمدەکرێتەوە.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیان ئاگادارکردووەتەوە کە لیستی ناوی موچەخۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا رێکبخرێنەوە.

باسیلەوەشكردووە، نزیکەی (400) پەرلەمانتار بە رێژەی (50%) و زیاتری موچەکەیان کەم دەکرێتەوە، بەشێوەیەک شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان موچەکەیان کەم دەکرێتەوە، ئەم پڕۆسەیەش تا بەڕێوەبەری گشتی دەگرێتەوە.

هەروەها وتیشى"داوامان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان کردوە لیستی ناوی خانەنیشینانی نایاسایی ئامادە بکرێت، بۆ ئەوەی موچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازییدا ببڕدرێت. حازم ئیسماعیل بۆ سایتی فەرمی پارتی وای وتووە.

لەبارەی ژمارەی بندیوار و موچەخۆرانی ناشایستە، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم، ئەوەشی خستووەتەڕووجارێ دیار نییە چەند کەس بندیوارن یان بە نا یاسایی موچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتون و جەختیشی کردوەتەوە لەوەی کە "دوا مۆڵەت بۆ ئەو بڕیارە رۆژی (7/7/2020) دەبێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".