گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا کچێکى کورد لە عەفرین شەهید دەکەن

کوردستان

07/06/2020‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا دواى دەستدرێژکردنە سەرى کچێکى کورد لە عەفرین شەهید دەکەن.


میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان رایانگەیاند، چەکدارەکانی گروپی سوڵتان موراد سەربە دەوڵەتی تورک ڕۆژی ٢٣ی مانگی ئایاری ڕابردوو کچێکی کوردیان بەناوی مەلەک نەبی خەلیل جومعە لە گوندی دەروێشی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین رفاندوە.


ئاماژە بەوەش کراوە ئەو کچە تەمەنی ١٦ ساڵ بووەو بۆ ئازاد کردنی داواى پارەیان لە کەسوکارەکەى کردوە، بەڵام نەیان بووە ئەو پارەیە بدەن، بۆیە ئەمڕۆ تەرمی مەلەک بەمردووی لەسەر ڕێگەی عەزاز دۆزراوەتەوە.


لەوێنەکەدا دەردەکەوێت کە ئەو کچە کوردە بەر لە کوشتنى ئەشکەنجە دراوەو دەستدرێژی کراوەتە سەر پاشان شەهیدیان کردوە.
س.هـ