شارپرێس:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، کارمەندێکیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی "شارەزا" تووشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لەگەڵ خوشکێکی هەبووە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی په‌رله‌مان كه تووشی كۆرۆنا بووه ئاشكراكرد و وتی، ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی 40 ساڵە و ئافرەتە، ئەمە بە یەکەم کەس دادەنرێت کە لە پەرلەمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا بووبێت.
هاوكات کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا بەهۆی تۆمارکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە پەرلەمان.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پشكنین نه‌كات ئه‌وا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ناكات.
ڕ . ج