شارپرێس:
قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه چه‌ند بڕیارێكی بۆ بەرنگاربوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنارایگەیاندو یه‌كێك له بڕیاره‌كان داخستنی كافتریا و شوێنه گشتییه‌كانه و كاركردن به بڕیاره‌كه‌ش تا 13ی ئه‌م مانگه درێژه‌ی ده‌بێت.
لە راگەیەنراوێکدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه بڕیاریدا هاتووچۆ له بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له سنوری قه‌زاكه قه‌ده‌غه بكرێت و هاووڵاتیانیش ئاگادار دەکاتەوە كه نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید تایبەت کراوه بەنەحۆشی کۆڕۆنا و بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری پێویست گواستراوەتەوە سەنتەری ددان (نەخۆشخانەی کۆن) لە ناو شاری كۆیه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار درا به:
1.راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و دهزگاحكومیهكان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه(11/6/2020) له‌شاری كۆیه.
2. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه.
3.داخستنی (كافتریا،گازینۆ،چایخانه‌كان،شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت بهئهتاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)
4.داخستنی هۆڵه‌كانی (ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان،هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).
5.قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه.
6.چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكیش ده‌كه‌ن.
7.داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه.
8.ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان،مامۆستای ئاینی به‌ته‌نها لهناومزگهوت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان بهمهرجهتهندروستیهكان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
9.سه‌رجه‌م ئهوشوێنهخزمهت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه پێویسته ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن. 10.له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
11.ئه‌م بریارانه له كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه (13/6/2020)جێ به‌جێده‌كرێت وئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه.