شارپرێس:
تەندروستی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا پێویستییەکی زۆریان بەپلازمای خوێنی چاکبووانی COVID-19 هەیە.
لە پەیامەكەدا تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکردووە: هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەین لەئێستادا پێویستیەکی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاک بوەکانی covid19 هەیە کەلەمەوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەئیستادا هیچ پلازمایەکی خوێن لەبانکی خوێندانیە و داواش دەکات رۆژانە کاتژمێر 8 بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی.