سۆران عومه‌ر: جگە لەم حزبانە و لەم میلەتە ھیچ مەخلوقێكی دیكه‌ نییە بە وەھا حکومەتێك رازی بێت

کوردستان

12/06/2020‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، جگە لەم حزبانە، جگە لەم میلەتە، ھیچ زیندەوەرو مەخلوق و پارتێکی سیاسی لەسەر ئەم زەویە نییە بە وەھا حکومەت و ئیدارەو بەڕێوەبردنێک ڕازی بێت.

له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نوسیوویه‌تی: "حکومەتێك لە مانگی شەش بڵێ بەقەرز موچەی مانگی یەکم لە مانگی پێنج دابەش کردوەو لە 400 ملیارەکەی بەغدا کە بۆ موچەی مانگی پێنج نێردراوە قەرزەکەم داوەتەوە! ئەمە ئیفلاس و شکست نەبێ چییە؟".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: جگە لەم حزبانە، جگە لەم میلەتە، ھیچ زیندەوەرو مەخلوق و پارتێکی سیاسی لەسەر ئەم زەویە نییە بە وەھا حکومەت و ئیدارەو بەڕێوەبردنێک ڕازی بێت.

سۆران عومه‌ر رونیكرده‌وه‌: "جگە لە سیستمە دیکتاتۆرەکان ھیچ دەسەڵاتێک ھێندە بێت شەرم نیە بەم شێوازی بەڕێوەبردنە بڵێ حکومەتداری".