وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی گیانلەدەستدانی توشبوەكەی ئەمڕۆ بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

کوردستان

12/06/2020‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تووشبووێکی کۆڕۆنا كە پیاوێكی تەمەن 73 ساڵە لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.