وەزارەتی تەندروستی دوایین ئامارەكانی كۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

کوردستان

12/06/2020‌ 1026 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمیری رابردووی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 180 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (14853) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (2365) هاووڵاتی لە (40) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (217) لە هەولێر، (22) لە سلێمانی، (2126) لە دهۆك. (12488) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەته‌وه‌ ناو خانەوادەکانیان، دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتیان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (1056) هاووڵاتی بوو.

پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1926) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (768) هەولێر، (549) سلێمانی، (470) دهۆك ، (30) راپەڕین، (98) گەرمیان، (11) هەڵەبجە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (99025) پشکنین بووە).

دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (1) گیان لەدەستدان، (180) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (61) تووشبوو.
پارێزگای سلێمانی (1) گیان لەدەستدان، (112) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (1) گیان لەدەستدان و (81) تووشبوو.

دەڤەری گەرمیان (19) تووشبوو.

دەڤەری راپەڕین (12) تووشبوو.

پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو.
پارێزگای ‌هەڵەبجە (5) تووشبوو.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1892) تووشبوو، لەنێویاندا (36) مردن هەیە و (559) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (1297) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

12 حوزەیران 2020