شارپرێس:
لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك 25 توشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەكردووە،"به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئه‌و 11 تووشبووه كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا كۆی ئه‌وتووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بوو به 303 كه‌س.
لەلایەكی دیكەوە تەندروستی دهۆك رایگەیاند 14 توشبووی دیكە دوای وەرگرتنی چارەسەر بەتەواوی چاكبونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراون.