شارپرێس:
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا رایگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ گرتوویه‌ته‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، زه‌مینه‌سازی باشی كردووه و من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاماژه‌ی باشیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ده‌ركه‌وتوون.
خالید شوانی له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، خالید شوانی رایگه‌یاند، ئه‌و مه‌سیجانه‌ی كه له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت كیشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات؟ خالد شوانی ده‌ڵێت: له ساڵی 2003ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وراز و نشێوی زۆری كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار له ململانێی توند نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش زۆر باش بووه.
وتیشی: "ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ گرتوویه‌ته‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، زه‌مینه‌سازی باشی كردووه و من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاماژه‌ی باشیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ده‌ركه‌وتوون، كه ئه‌ویش ئاماده بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه".
دووپاتیشیكرده‌وه، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق تازه له‌دایك بووه و له‌و په‌یامانه‌شیان كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرن، نیه‌تێك دیاره كه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌و پێناوه‌دا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن.