شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21 تووشبووی کۆرۆنا له شاری سلێمانی چاکبوونەوە و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاند.
له لێدوانێكدا بۆ شارپرێس سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه مانه‌وه و له ژێر چاودێریدا بوون، ئه‌مڕۆ 21 تووشبووی کۆرۆنا له شاری سلێمانی چاکبوونەوە و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان: كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 655 توشبوو، له‌نێویاندا 65 مردن هه‌یه، هه‌زار و 125 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه، ئێستا هه‌زار و 472 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ه.م