‎سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك داده‌خرێت

کوردستان

18/06/2020‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى دهۆک و یەکێتى زایانى دهۆک بەهۆى زیادبوونى ژمارەکانى تووشبوانى کۆرۆنا بڕیاریاندا بە داخستنى سەرجەم مزگەوتەکانى ئەو شارە.

لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دەرچووە بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى دهۆک و یەکێتى زایانى دهۆک بڕیاریاندا لە ١٨/٦/٢٠٢٠ وە تا ١/٧/٢٠٢٠ سەرجەم مزگەوتەکانى سنورى پارێزگاى دهۆک دابخرێن.

هۆکارى داخستنى مزگەوتەکانیشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ژمارەى تووشبوانى کۆرۆنا لەو شارە زیادی کردوەو ئەگەری هەیە ئەو ژمارەیە بەرەو زیاتر بڕوات.

بەپێی ئامارى وەزارەتی تەندروستى هەرێم لە پارێزگای دهۆک بە کۆى گشتى ١٩٠ کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و ٩٢ کەس چاکبوونەتەوەو هیچ حاڵەتێکى مردنیش نەبووە.

لەسەر ئاستى هەرێم ٣٠٤٥ کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون و ١٢١٧ کەس چاکبوونەتەوەو ٨٢ کەسیش مردوون.

س.هـ