هەڤاڵ ئەبوبەكر نێوەنگیری لەنێوان لایەنە بەشدارەكانی حكومەت دەكات

کوردستان

20/06/2020‌ 1919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەستی بەهەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی نێوەنگیری لەنێوان لایەنە بەشداربووەكانی حكومەتی هەرێم بكات.

هەڤاڵ ئەبوبەكر رۆژی چوار شەممە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە.

هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم‌و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، ئەو كۆبوونەوەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی هەڤاڵ ئەبوبەكر لەچوارچێوەی هەوڵێكیەتی بۆ لێكنزیكركردنەوەی لایەنە بەشدارەكانی ناو حكومەتی هەرێم.

بەپێی بەپێی زانیارییەكان هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستپێشخەری كردووە بۆ كۆبوونەوەی شاندی سیاسی هەرسێ‌ لایەنی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان، كە لایەنە بەشدارەكانی حكومەتی هەرێمن.

ئەمە لەكاتێكدایە، جۆرێك ئاڵۆزی‌و گرژی لەنێوان لایەنە بەشدارەكانی حكومەت بەتایبەتی پارتی‌و یەكێتی هەیە، كە هەڤاڵ ئەبوبەكر دەیەوێت ئەو كێشەو گرفتانە لەرێگەی كۆبوونەوەكان چارەسەربكرێت.

هـ ـ ح


بەپەلە