دەنگۆی سەردانی نێچیرڤان بارزانی ‌و دوو جێگرەكەی بۆ شاری بەغدا هەیە

کوردستان

20/06/2020‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ‌و دوو جێگرەكەی بۆ شاری بەغداو رێككەوتن لەگەڵ لایەنی عێراقی هەیە.

سەرچاوەیەك لەشاری بەغدا رایگەیاند، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم‌و جێگرەكانی جەعفەر شێخ مستەفاو مستەفا سەید قادر دوور لەچاوی میدیاكان‌و بەنهێنی سەردانی بەغدایان كردووە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، سەردانەكە بەمەبەستی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنی عێراقی، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، بەتایبەتی لەبواری نەوت‌و بودجە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەم هەفتە شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات‌و لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان‌و گەیشتنە رێككەوتن گفتوگۆ بكەن.

هـ ـ ح