ڕێكەوت زەكی زانیاری نوێ‌ لەبارەی هەوڵەكان بۆ لامەركەزی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرادەكات

کوردستان

20/06/2020‌ 1643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی زانیاری نوێ‌ لەبارەی هەوڵەكان بۆ لامەركەزی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكراكرد.

ڕێكەوت زەكی لەمیانی نووسینێك دەڵێت: تا ئێستا لەگەڵ ھاوڕێیانم لەلیژنەكە، زیاد لە ٧٠ بەرپرسی ئیداریمان بینوە، ڕاوێژمان بە ١٥ شارەزای بواری یاسایی و ئیداری و ئابووری كردووە، زیاتر لە ٤٠ سەعات كاری بەردەواممان تیاكردووە. 

هەروەها دەڵێت: لەئێستادا لەقۆناغی نووسینەوەی پرۆژەكەداین و ھەر فراكسیۆنە بەجیاواز سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەوەی ھەفتەی ئایندە پرۆژەی سەرجەم لایەنەكان بكەینە پرۆژەی لیژنەكەو پێشكەشی ئەنجوومەنی بكەین بۆ پەسەندكردن.

ماوەیەكە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پرسی لامەركەزییەت وروژێنراوەو بڕیارە پرۆژەیەك لەو بارەوە ئامادەبكرێت‌و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

هـ ـ ح