پاسەوانی بارەگای لقی چواری پارتی وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە

کوردستان

21/06/2020‌ 1712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەناو ئۆتۆمبیلێكەوە دەستڕێژی گولـلە لە بارەگای لقی 4ی پارتی دیموكرات لەسلێمانی دەكرێت، بەرپرسی لقیش دەڵێت: بە كڵاشینكۆف تەقە كراوە و پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە.

سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە پارێزگای سلێمانی، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، لە ناو ئۆتۆمبیلێك لە بەرانبەر بارەگای لقی چوار تەقە ڕووبەڕووی بارەگای لق كراوە و فیشەك بەر بارەگای لق كەوتووە.

سەلیم راشیگەیاند، پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە، بەڵام دەستبەجێ لە شوێنەكە هەڵهاتوون، بەپێی زانیارییەكانمان، لە ڕێگەی كڵاشینكۆفەوە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە، دوای نیو سەعاتیش لەڕووداوەكە، ئینجا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

چەند جارێكە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكرات لە سلێمانی دەكرێت، بەڵام هیچ كەسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر نەكراوە.

هـ ـ ح