شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه هاوكاربێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا كه قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له مسته‌فا كازمی كردووه هاوكاری هه‌رێم بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ته‌ندروستییه‌ی ئێستا ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه نه‌رمی به‌رامبه‌ر دانوستانه‌كانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم بنوێنێت كه بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس.
بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی به سه‌رۆك وه‌زیران داوه هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
له‌به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمی به نێچیرڤانی بارزانی گوتووه، "سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌كاتێكدان عێراق له‌دۆخێكی سه‌ختدایه و چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به‌كاته".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه لایه‌نه شیعه‌كان فشاره‌كانیان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی چڕكردوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پشكی هه‌رێم به‌بێ گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌نێرێت، دا‌واشیان له كازمی كردووه هه‌رێمی كوردستان پشكی شێری پارێزگاكانی عێراقی به‌رنه‌كه‌وێت، بۆیه نێچیرڤان بارزانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌جیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه كه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت لایه‌نه شیعه‌كان ڕازیبكات نه‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كازمی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس جه‌ختی له‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی هه‌رێم به ڕوونی ئه‌وه له‌به‌غدا ده‌خوێنێته‌وه كه نایانه‌وێت له‌ئێستادا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت مسته‌فا كازمی ده‌یه‌وێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به زیان به‌سه‌ر ئه‌ودا نه‌شكێته‌وه و چانسی دووباره بوونه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ده‌ستبدات.
ڕ . ج