شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر بەشێک لە هاووڵاتیانی سلێمانی لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت، گردبوونەوە و ڕێگەی سەرەکی هاتووچۆیان ڕاگرت.
بەوتەی پەیامنێری شارپرێس ئەو هاوڵاتیانە داوای پێدانی مووچە و خزمەتگوزاری دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی دارایی و ژیانیان زۆر خراپە.
باسیلەوەشكرد، خۆپیشاندەران بە دانانی بەرد و سوتاندنی تایە رێگەی سەرەکی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان گرتووە.
ئەوەشیخستەڕوو، بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکە هێزێکی زۆری ئەمنی لەشوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێکراوە.