میران محەمەد: یەكێتی چاوەڕێی ئەوەی لەحكومەت نەدەكرد ئەو بڕیارە خراپە بدات

کوردستان

22/06/2020‌ 1195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە حكومەت نەدەكرد، كە ئەو بڕیارە خراپە بدات بە كەم كردنەوەی موچە.


میران محەمەد لەمیانی لێدوانی بۆ میدیای فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاند، راگەیەندراوی چەند رۆژی رابردووی یەكێتی بەروونی داوا كرابوو بەپەلە دەست بكرێت بە دابەشكردنی موچە و لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێبكات نەك كەمبكرێتەوە و وەك یەكێتی دژی كەم كردنەوەی موچەن و بە تەواوی رەتی دەكەنەوە.

هەروەها ئاشكراشیكرد لە كۆبوونەوەی ئاییندەی مەكتەبی سیاسیدا تاوتوێ ئەو بابەتە دەكەن و بژاردەكان هەڵدەسەنگێنن و وەك یەكێتی هەنگاوی پێویست دژی كەم كردنەوەی موچە دەگرنەبەر.

ئەوەشی راگەیاند، رەنگە لە دوای ئەوكۆبونەوەیە تیمی یەكێتی لە حكومەت ئاگاداربكەنەوە بۆ هەنگاوی دواتر و رێگری لە كەمكردنەوەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی یەك شەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوەو بڕیاریدا بەرێژەی 21 لەسەدا تەمویلی موچەی وەزارەتەكان كەمبكاتەوە، بەوەش بەشێك لەموچەی فەرمانبەران دەبڕێت.

هـ ـ ح