شارپرێس:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستیپێكراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، رایگه‌یاند: "به تێكڕایی ١٦٥ هه‌زار یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و به‌شێكی زۆریان ماون كه تاپۆ نه‌كراون، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه زیاتر دەچێتە پێشەوە".
د.محمد شوكری وتیشی: پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستیپێكراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت و په‌له له جێبه‌جێكردنی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ١١٣ پڕۆژه هه‌ن كه ڕێژه‌ی كاركردن تێدا سفره و له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن دووباره ئه‌و پڕۆژانه بخرێنه‌وه سه‌ركار.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌م پڕۆژانه به‌شێكیان كه‌مته‌رخه‌می وه‌به‌رهێنه‌ره و به‌شێكیشیان كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی حكومه‌ته كه زه‌وی بە پێی پێویست به‌رده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌ر نەبووە، ئه‌وانه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌می وه‌به‌رهێنه‌ره و چه‌ندین ساڵه ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان نه‌كردووه بێگومان زه‌وییه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی لێوەردەگیرێتەوە".