شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داواده‌كات، حكومه‌تی عێراق به‌مه‌رجی سه‌ره‌تا ڕاده‌ستكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان و نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێبكه‌وێت.
مه‌نسور به‌عیجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاگه‌یاند، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژۆ نه‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر ده‌روازه سنورییه‌كان، نه‌وت و فڕۆكه‌خانه ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
مه‌نسور به‌عیجی ده‌شڵێت، شاندی هه‌رێم له‌سه‌ردانه‌كانیدا بۆ به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتی ماددیی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستبهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پابه‌ندبوونێكی هه‌بێت به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ئه‌وا ئێمه‌ش ڕێگه ناده‌ین یه‌ك دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت".
ڕ. ج