عەلی تەتەر بەزۆرینەی دەنگ بەپارێزگاری نوێی دهۆك هەڵبژێردرا

کوردستان

25/06/2020‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆك یەكەم كۆبووەنەوەی فەرمی خۆی لە ساڵی 2020 ئەنجام دا و تێیدا دەنگدان لەسەر پارێزگاری نوێی دهۆك ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆك یەكەم كۆبووەنەوەی فەرمی خۆی لە ساڵی 2020 ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەكەشدا بە زۆرینەی دەنگ عەلی تەتەر نێروەیی بە پارێزگاری دهۆك هەڵبژێرا.

دوای گۆڕینی پارێزگاری دهۆك بڕیارە گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی پارێزگامە بەردەوام بێت‌و هەندێك بەڕێوەبەری گشتی، قایقمام‌و بەڕێوەبەری قەزا و ناحییەكانیش بەم نزیكانە دەگۆڕێن.

پارێزگاری نوێی دهۆك كێیە؟
عەلی تەتەر تۆفیق محەمەدئەمین
- 15ـی 12ـی 1968 لە ناحیەی نێروەی رێكان، قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك لەدایكبووە.
دكتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ هەیە.
لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی ئاوارەی ئێران بووە.
لە ساڵی 1979 تاوەكو 2001 لە ریزی یەكێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووە.
لە ساڵی 2002 بووەتە كارگێڕی لقی دهۆك.
لە كۆنگرەی 13ـی ساڵی 2010ـی پارتی، بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی‌.
پێشتر بەرپرسی لقەكانی 10ـی سۆران، 8ـی زاخۆی پارتی بووە.

هـ ـ ح