هەپەگە کوشتنى ٣١ سەربازى تورکیای لە حەفتانین راگەیاند

کوردستان

25/06/2020‌ 1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانیان لەچەند رۆژى رابردوو زنجیرەیەک چالاکیان لەدژى سوپاى تورکیا لە حەفتانین ئەنجامداوەو بەدەیان سەربازیان کوشتووە.


بەپێی راگەیەنراوێکى ناوەندەکە، گەریلاکانى هەپەکە ئەمڕۆ هێزەکانیان لە سێ قۆڵەوە لە دوژمنیان دا و لەو چالاکیەدا ١٠ سەربازی دوژمن کوژران هاوکات هێزەکانمان بۆ ماوەیەک تەرمی سەربازانی دوژمنیان خستە ژێر چاودێریەوە و نەیانهێشت فڕۆکەکان دەربازی ناوچەکە ببن.


هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردوە، لە چالاکی تردا ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەک سەربازى دیکە کوژران و لە چالاکییەکی دیکەشیدا ژمارەیەکى سەربازیی دیکە کوژراون.


 هەروەها هەپەگە ئەوەى خستەڕوو، هاوکات لە ١٦ی حوزەیراندا ٤ ئۆتومبیل، ٣ شۆفڵ و ئۆتومبیلێکی بارهەڵگری پرۆژەی رێگا سەربازیەکانی دەڤەری ناڤسەرای جودی سووتێندران ئەو کەسانەی لە شوێنی پرۆژەکە بوون، جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانمانەوە هۆشداریان پێدرا.


سەبارەت بە زیانەکانى خۆشیان هەیەگە روونیکردوەتەوە، کە لە شەڕو پێکدادانێکدا لە شارى وانى باکورى کوردستان چەندین سەربازیان کوشتووەو سێ گەریلای ئەوانیش شەهید بووە.
س.هـ