گۆڕان: بارودۆخی ئێستای هەرێم تەنیا بە چاكسازی چارەسەر دەبێت

کوردستان

29/06/2020‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆتایی هات و دوای كۆبوونەوەكەش ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بارودۆخی ئێستای هەرێم بەتایبەت كێشە ئابوورییەكان، تەنیا بە چاكسازی چارەسەر دەبێت.

دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی، كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر چەند خاڵێك بووە و باسی باردۆخی ئێستای كوردستان كراوە.

ئەو راشیگەیاند، هەرچەندە ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەتدایە و كۆمەڵی ئیسلامی لەئۆپۆزسیۆنە، بەڵام ئەمە كارناكاتە سەر پەیوەندییەكانی نێوانیان و پەیوەندییەكانیان ئاساییە.

دەرباز محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر كاری پەرلەمان و سەرجەم دامەزراوەكان هەبووە، بۆیە پێویستە ئەو ناكۆكییانە چارسەر بكرێت.

هـ ـ ح